University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (5.076) بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەکی زانكۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی Detection of auditory brainstem response peaks using image processing techniques in infants with normal hearing sensitivity لەگۆڤاری Biomedical Signal Processing and Control کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (5.076) و لەچارەكی یەكەمی گۆڤارەكانی سیماگۆدایەو لەلایەن دامەزراوەی (Elsevier) چاپ و بڵاودەكرێتەوە.

 

مامۆستا جعفر سلێمان حامد لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین تازەترین توێژینەوەی خۆی لەبارەی تاقیکردنەوەی ABR کە بو پێوانەکردنی ئاستی گوێ لێبون لەمناڵانی تازە لەدایکبو و هەروەها ئەو کەسانەی توشی جۆرەکانی سەندرومن، بەکار دێت. بەرلەم توێژینەوەیە، دوای وەرگرتنی تاقیکردنەوەی ABR لەلایەن پسپۆری گوێ، تاقیکردنەوەکە شیدەکرایەوەو ڕاپۆرتی پێویستی لێ تۆمار دەکرا. ئێستا لە ڕێگەی ئەم توێژینەوەیە بەسود وەرگرتن لە تەکنیکەکانی Image Processing بە شێوەی ئۆتۆماتیک ئاستی گوێ لێبون بەكوالێتییەكی بەرز پێوانە دەکرێت و ڕاپۆرتەکە دەدرێتە پسپۆری گوێ.
پوختەی توێژینەوەکە لەم لینکەی خوارەوە بەردەستە:
https://doi.org/10.1016/j.bspc.2023.105117