ئەمڕۆ یەكشەممە (25ی حوزەیرانی 2023) بەڕێز لیوا حەیدەر سەعید بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر -كۆیە، سەردانی زانكۆی راپەڕینی كردو لەلایەن سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ پێشوازیلێكرا.
لەدیدارێكدا وێڕای پیرۆزبایی بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر -كۆیە لەسەرۆكی نوێی زانكۆی راپەڕین، باس لەكارو پڕۆژەی هاوبەشی نێوان دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.