University of Raparin Logo

وڵاتی هۆڵەندا زەمالەی چەند کۆرسێکی ڕاهێنان ڕادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری ڕاهێنانی ڕادیۆی هۆڵەندا (RNTC - Radio Netherlands Training Centre) دەرفەتی بەشداریکردن لەچەندین کۆرسی ڕاهێنان رادەگەیەنێت کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی هۆڵنداوە دابیندەکرێت. کۆرسەکان دەرفەتی بەشداریکردن بۆ کەسانی شارەزا و دامەزراوەکان دەڕەخسێنن لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە. عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لەناو ئەم زەمالەدایەو خوازیاران دەتوانن لەعێراقەوە داواكاری پێشكەش بكەن:

لەم لینکەوە زانیاری زیتر بەردەستە:
https://rntc.com/
سەرەتا پێویستە لەڕێگەی ئەم لینکەوە خۆت تۆمار بکەیت لە وێبسایتەکە:
https://rntc.com/scholarships/orange-knowledge-programme
کۆرسەکان لە وڵاتی هۆڵەندا دابین کراون. بەم شێوەیەی خوارەوەن:
1. کۆرسی Media Campaigns for Social Change and Advocacy
ئەم کۆرسە تایبەتە بە بەرەوپێشبردنی کەمپەینی ئاسایی و ئۆنلاین لە بەدیهێنانی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی
ماوەی کۆرس: (١٩/٠٢/٢٠٢٤ – ٢٧/٠٥/٢٠٢٤)
2. کۆرسی Digital Content Creation
ئەم کۆرسە تایبەتە بە پەرەپێدانی ناوەڕۆکی مەڵتیمیدیا بۆ پەخشکردن و وێب.
دەستپێکی کۆرس: (٢٧/٠٥/٢٠٢٤)
3. کۆرسی Digital Media to Counter Disinformation and Hate Speech
ئەم کۆرسە تایبەتە بە دابینکردنی ئامرازە کردارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری هەڵە، بەرەنگاربونەوەی گوتاری توند و لایەنگیریی ئۆنلاین، و زیادکردنی دەستبەسەری ڕاگەیشتنی ڕاگەیاندن.
ماوەی کۆرس: (١٩/٠٢/٢٠٢٤ – ٢٧/٠٥/٢٠٢٤)
4. کۆرسی Public Interest Journalism
ئەم کۆرسە تایبەتە بە گەیاندنی چیرۆکە بەهێزەکان کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگا هەیە، بە ئامانجی دەرخستنی راستییەکان.
دەستپێکی کۆرس: (١٩/٠٢/٢٠٢٤)
کۆتا ڕۆژ بۆ پێشکەشکردن بۆ سەرجەم کۆرسەکان: ٠٥/٠٩/٢٠٢٣
بۆ پرسیار و وڵامە باوەکان دەربارەی کۆرسەکان سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://rntc.com/scholarship-faq
بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردن سەردانی ئەم لینکە بکە
https://vimeo.com/796999891 وەرگێڕانی: رسوڵ حسن