University of Raparin Logo

بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی،( ئینیستتیوتی پەی ) سەردانی زانكۆی راپەرین-ی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

  رۆژی سێشەممە بەرواری ٣٠ / ٩ / ٢٠١٤ لە ژێر دروشمی (كاری هاوبەشی نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و دام و دەزگاكانی خوێندنی باڵا)،ئینیستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشە پێدان سەردانی زانكۆی راپەرینی كرد ، مەبەستی سەردانەكە بۆ زیاتر نزیك بوونەوە هەردوولا دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی و هەروەها باسی  سود گەیاندن لەنێوان هەریەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و دام و دەزگاكانی خوێندنی باڵا كرا.

 (ئینستتوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان) لە بواری پەروەردەو خوێندنی باڵادا کار دەکات، پڕۆژەی کاری هاوبەشی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی و دام ودەزگاکانی خوێندنی باڵایان گرتۆتە ئەستۆ لە ڕێگەی فەرمانگە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستانەوە، ئەم پڕۆژەیە تەرجەمەی بڕیاری ژمارە(٥)ی ساڵی ٢٠١٣ پەرلەمانی کوردستانە لە بواری پڕاکتیکدا پەسەند کراوە .