ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی تەموزی ٢٠٢٣، لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی دکتۆرانامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (شنۆ عەوڵا حمدامین) لە بەشی زمانی کوردی بەناونیشانی (هێمای وێنەیی و کاریگەری لە کردەی گەیاندندا لە ڕوانگەی واتاسازیی زانینییەوە) ئەنجامدرا.
دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی دکتۆرانامەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، ئەندامانی لێژنەکە شیاوی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایان بە خوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێزان :
٭ پ.د. صباح ڕشید قادر/ زانکۆی سەڵاحەدین- سەرۆکی لیژنە.
پ.د. شهاب طیب طاهر/ زانکۆی راپەڕین- ئەندام.
٭ پ.ی.د. شیروان حسین حمد/ وەزارەتی پەروەردە- ئەندام.
٭ پ.ی.د. مزگین عبدالرحمن حمد/ زانکۆی سەڵاحەدین - ئەندام.
٭ پ.ی.د. همزە حسین حمە/ زانکۆی راپەڕین- ئەندام.
٭ پ.ی.د. نەوزاد ئەنوەر عمر / زانکۆی کۆیە- ئەندام و سەرپەرشتیار.