University of Raparin Logo

كار بۆ دروستكردنی بینای كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان لەكەمپەسی قەڵادزێ دەكرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە (5ی تەمموزی 2023) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و تیمێكی ئەندازیاری و كارگێڕی سەرۆكایەتی زانكۆ بەئامادەبونی راگری كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان لەكەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین، شوێنی بینای كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانیان دیاریكرد كە كاردەكرێت بۆئەوەی لەداهاتوودا دروستبكرێت.

 

هەروەكچۆن مەبەستێكی دیكەی سەردانەكەیان بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربون بوو لەدروستکردنی بەیتەپلاستیکیەکانی هەمان كۆلێژ.