ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی تەمموزی ٢٠٢٣، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی زانكۆ پێشوازیانكرد لەوەفدێكی کۆمپانیای هواوی بەسەرۆکایەتی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لەعێراق بەڕێز (د. رافد عباس الخفاجي) و ئەندامێتی هەریەک لە بەڕێزان (م. جمال نوری) بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای هواوی لەعێراق، و خاتوو شێری ئەندامی بەشی پەیوەندییەكانی هواوی و بەرپرسی ئاکادیمیای هواوی (د. ماردین عبداللە انور) كە بە مەبەستی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەردانی زانکۆی راپەڕینیان كرد.
وەفدی میوان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی راپەڕین كورتەیەكیان دەربارەی زانكۆ راپەڕین بۆ خرایەڕوو و دواتر لەلایەن ئەندامانی وەفدی میوانەوە مەبەستی سەردانەكە روونكرایەوە.
لەكۆبونەوەیەكیشدا یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا واژۆ كرا، بەپێی یاداشتنامەكە لەداهاتوویەكی نزیكدا سەنتەری ئەكادیمیای هواوی لەزانكۆی راپەڕین دەكرێتەوە، كە خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین و سنوری راپەڕین دەتوانن بەبێ بەرامبەر بەشداری كۆرسەكانی ئەكادیمیاكە بكەن لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
بەڕیز سەرۆکی زانکۆ، ئاماژەی بەگرنگی كردنەوەی ئەكادیمیای هواوی كرد لەزانكۆی راپەڕین بۆ خوێندكارانی سنورەكە كە هۆكارێك دەبێت بۆئەوەی خوێندكاران بتوانن دەرفەتی زیاتری كاركردنیان هەبێت لەدوای بەشداریكردنیان لەخول و راهێنانەكانی ئەكادیمیاكە لەناوخۆو دەرەوەی وڵات بەتایبەتی لەبواری تەكنۆلۆژیادا.
لای خۆیەوە جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لەعێراق د. رافد عباس الخفاجي سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ستافی زانكۆی راپەڕینی كردو هیوای خواست لەداهاتوویەكی نزیكدا ئەكادیمیای هواوی لەزانكۆی راپەڕین بكەنەوەو دەستبكەن بەئەنجامدانی كۆرسەكانی راهێنان.