University of Raparin Logo

راوێژكارێكی جێگری سەرۆكی وەزیران سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (9ی تەمموزی 2023) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ پێشوازیانكرد لەبەڕێز (نەجات عبداللە) راوێژكاری هونەری و كەلتوری جێگری سەرۆكی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

لەدیدارێكدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین وێڕای بەخێرهاتنی راوێژكاری هونەری و كەلتوری جێگری سەرۆك وەزیران، پوختەیەكی دەربارەی زانكۆی راپەڕین خستەڕوو، لای خۆشیەوە بەڕێز (نەجات عبداللە) پشتیوانی تەواوی دەربڕی بۆ پڕۆژە هونەری و كەلتورییەكان لەزانكۆی راپەڕین.
هەروەكچۆن لەدیدارەكەدا تیشكخرایەسەر گرنگی پڕۆژە كەلتورییەكان لەسنورەكەداو لەزانكۆی راپەڕین، بۆئەوەی خوێندكاران لەپاڵ خوێندنی زانكۆییاندا پەرەی زیاتر بەبەهرەكانیان بدەن لەماوەی خوێندنی زانكۆییاندا.