University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدن بـڵاودەکـاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوەو دابەزینى قوتابیان/ خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بڵاودەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بۆ سایتى (gov.krd/mohe) ڕایگەیاند: لە گشتاندنێکدا کە لەلایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون/ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن ئامادەکراوە و ئیمزاى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا ئەوە هاتوە لە ڕێکەوتى (2023/7/12) تاکو (2023/8/31) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین بەپێى مەرج و ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت.

لە ڕێنماییەکەدا گواستنەوەى خوێندکاران/ قوتابیان لە کۆلێژى کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژى کۆنمرە بەرزەکان، گواستنەوە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، گواستنەوەى خوێندنى قوتابیان/ خوێندکارانى دەرەوەى وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، باشور و ناوەڕاستى عێراق. هەروەها دابەزینى ئاسایی قوتابیان/ خوێندکاران، دابەزینى خوێندن بەشێوەى سیستمى خوێندنى پارالێل و چەندین وردەکارى دیکە لەبارەى گواستنەوەو دابەزین خراوەتەڕوو.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

داگرتن دەقی ڕێنمایی