University of Raparin Logo

ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی راپەڕین، فەرمانی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستیان پێبەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە (12ی تەمموزی 2023) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. رێبوار ارسلان محمد) سەرۆكی لیژنەی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی، لەرێورەسمێكدا فەرمانی زانكۆی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی بەژمارەیەك مامۆستای زانكۆی راپەڕین بەخشرا.

 

بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی ئەم مامۆستا بەڕێزانە لەدوای تەواوكردنی رێكارەكانی لیژنەی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی زانكۆی راپەڕین دێت كە لەماوەی ساڵی خوێندنی (2022 – 2023) مامەڵەكانیان پێشكەشی لیژنەكە كردبو و بەپێی رێنماییەكان ماوەی یاساییان تەواوكردوەو توێژینەوەكانیان لەقۆناغی هەڵسەنگاندن پەسەندكراون كە پڕۆسەكە چەندین مانگی پێچوەو دواتریش لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆشەوە، پەسەندكردنیان بۆ كرابو.