University of Raparin Logo

سێ مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی درێژخانەیەنی تۆڕی ئۆنلاینی پیشەگەرانی زمانی ئینگلیزیان بەدەست هێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی ٤ شەممە، ڕێکەوتی ١٩ی ٧ی ٢٠٢٣، کونسوڵی گشتی، ئێرڤن هیکس، چاویکەوت بە بەشداربووانی بەرنامەی تۆڕی ئۆنلاینی پیشەگەرانی زمانی ئینگلیزی ناسراو بە ئۆپن Open Professional English Programs (OPEN) و بڕوانامەی تەواوکردنی کۆرسەکەی بە بەشداربوان بەخشی.

ئەم کۆرسە زیاتر لە ١٢ هەفتەی خایاندوە و لە ٨ بواری جیاجیا خۆی دەبینێتەوە. هەریەک لە بەڕێزان، پ. ی. د. هەرێم، م. هیوا و م. سەردار لەسەر ئاستی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداربوون و بە پلەی زۆر بەرز کۆرسەکەیان تەواو کردووە و بڕونامەی کۆرسەکەیان پێ بەخشرا.

جێگەی باسە، بەرنامەی ئۆپن لەلایەن وەزارەتی دەرەوە پاڵپشتی دارایی بۆ دابینکراوە و ساڵانە بە ئۆنلاین و بە چڕوپڕی بەشێوەیەکی زۆر ئاست بەرز و پێشکەتوو بەڕێوەدەچێت.