University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوەى خوێندکاران لەنێوان زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندن بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوەى قوتابیان/ خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) لەنێوان زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە.

لە گشتاندنێکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت ئامادەکراوە و ئیمزاى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو ئاراستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا ئەوە هاتوە لە ڕێکەوتى (2023/7/23) تاکو (2023/8/31) پرۆسەى گواستنەوە بەپێى مەرج و ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت.

لە ڕێنماییەکەدا مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوەى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) خراوەتەڕوو، بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

داگرتن