رۆژانی (23 و 24ی تەمموزی 2023) بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلیژ بەڕێز (پ.ی.د. رێبوار ارسلان محمد) و مامۆستایان و یاریدەدەرانی توێژەرو دەرچوانی پێشتوتر، كۆلێژی پەرستاری لەزانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی دوو رۆژەی بەناونیشانی "پێشخستن و پەرەپێدانی خوێندنی پەرستاری" ئەنجامدا.
بەمەبەستی وێركشۆپەكە زیاتر بەرەوپێشبردنی خوێندنی پەرستاری و گونجاندنی بوو لەگەڵ بازاڕی کارو پێشکەوتنەکانی بواری پزیشکی و پەرستاری لەئێستادا. و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی دەرچوانی کۆلیژی پەرستاری کە پایەکی گرینگی کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستین بە هاونیشتمانیان.