کۆلیژی پەرستاری لەزانکۆی ڕاپەرین دووەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی لەرۆژانی ٢٣ و ٢٤ / ١٠ / ٢٠٢٣ لەکەمپەسی سەرەکی زانکۆی ڕاپەرین لەشاری رانیە ئەنجام دەدات بەهاوبەشی هەردوو زانکۆی مازۆڤیان و پۆڵسانسیکی لەوڵاتی پۆڵەندا.
ئەوە دووەم کۆنفڕانسە کە ئەنجامدەدەرێت لەژێر سەرپەرشتی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکی زانکۆ.
ئەم کۆنفڕانسە بۆ زیاتر ئاڵوگۆری زانستی و تێگەیشتە لەکێشەو ئاڵانگاریەکانی خوێندنی زانستی پەرستاری و پیشەی پەرستاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتی پۆلەندا بۆ ئەوەی بتوانرێت گفتوگۆ و چارەسەر بۆ کێشە و گرفتەکانی کارو پیشەی پەرستاری باس بکرێت. هەروەک ئاشکرایە کاری پەرستاری پایەکی گرنگی کەرتی تەندروستیە لەپێشکەشکردن و پێدانی چاودێری تەندروستیە بەهاونیشتمانیان.
بۆ خۆتۆماركردن و ناردنی توێژینەوە كلیك لەوێب سایتی كۆنفڕانسەكە بكەن:
http://nsgc.uor.edu.krd/