بەبۆنەی رۆژی جیهانی خوێندكاران-ەوە پیشانگای پەروەردەیی ئەمریكا كە لەڕۆژی ٢٠١٤/١٠/١ ەوە دەست پێدەكات لە كاتژمێر ٩ ی بەیانی بۆ ١ ی پاش نیوەرۆ. خوێندكاران دەتوانن پرسیار لەسەر زیاتر لە ٨٠ زانكۆ بكەن و زانیاری زیاتر وەربگرن لە سەرپەرشتیارەكان.
زانكۆی راپەڕین بەرەسمی لەلایەن كونسوڵگەری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر بانگهێشتكراوە بۆئەوەی خوێندكارانی زانكۆكە لەرێی ئۆنلاینەوە بەشداری پێشانگاكان بكەن و راستەوخۆ پرسیار ئاراستەی زانكۆكان بكەن، و هەروەك دەتوانن بەدوای دەرفەتی خوێندندا بگەڕێن.
لەپێشانگاكەدا زیاتر لە ٨٠ زانكۆ بەشداری دەكات و دەرفەتی خویندنیش دەبەخشن، پیشانگاكە پڕۆژەیەكی نێودەوڵەتییە بۆ خوێندكاران لەئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، تكایە ئەم دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئۆنلاین هەرپرسیارێكت هەبێ دەربارەی خویندن گفتوگۆ لەگەڵ زیاتر لە ٨٠ زانكۆی ئاست بەرزی ئەمریكا بیكەی، بەمەبەستی بەدەستهێنانی ڕێنمایی تایبەت بەخۆت لەڕێگەی ڕاوێژكارانی پەروەردەیی لەئەمریكا.
لەڕێی ئەم لینكەوە خۆت تۆمار بكە.