University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، ئاستێكی بەرزی لەرانكی زانكۆكانی كوردستاندا بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی وەشانی (16.0)ی مانگی تەمموزی ئەمساڵی (2023)ی ریزبەندی (Transparent Ranking) كە وێبۆماترێكس بڵاویكردۆتەوەو پشتی بەستوە بەسایستەیشنی پڕۆفایلی گووگل سكۆلەری زانكۆكان، لەنێوان زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، زانكۆی راپەڕین ئاستێكی بەرزی بەدەستهێنا بەبەراورد بەساڵی رابردوو.

بەپێی وەشانی مانگی تەمموزی ئەمساڵ (2023) زانكۆی راپەڕین ژمارەی سایتەیشنەكانی بووە بە(2663) لەكاتێكدا لەوەشانی مانگی تەمموزی رابردوو (2022)دا ژمارەی سایتەیشنەكانی زانكۆی راپەڕین لەگووگل سكۆلەر (1324) سایتەیشن بووە، واتە (1339) سایتەیشن لەم وەشانەدا چۆتەپێشەوە، لەكاتێكدا بەپێی میتۆدی ریزبەندییەكە (20) بەرزترین پڕۆفایلی زانكۆكان هەژمارنەكراون بۆ ئەم ریزبەندییە.
هەر بەپێی رزبەندییەكە زانكۆی راپەڕین لەناو زانكۆ حكومیەكانی كوردستاندا لەپلەی (11)یەمدا هاتووەو لەپێشی زۆرینەی زانكۆ تازەكانی كوردستانەوەیە.
بۆ زانیاری زیاتر گرتە لەم لینكە بكەن:

https://www.webometrics.info/en/transparent