University of Raparin Logo

سەرۆکی زانکۆ، نۆژەنكردنەوەی بینای كۆلێژەكان و هۆڵەکانی خوێندنی بەسەرکردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز (د.هەژار قادر ابراهیم) و ستافی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەو پڕۆژەکان، سەردانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندنی لەكۆلێژەكانی زانكۆی راپەڕین کرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کارەکانی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن و کەموکوڕییەکانی بینای كۆلێژەكان كرد.
هەروەک بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆی ڕاسپارد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا و بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن تەواو بکرێت، تا بتوانین بە هەموو لایەک ژینگەیەكی گونجاوی خوێندن بۆ خوێندکاران دابینبكرێت.
لەئێستادا دەستکراوە چاكکردنی کەموکوڕیەکانی سەرجەم بیناکان لەهەردوو کامپەسی رانیەو قەڵادزێ، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ بەدەستهێنانی متمانەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجە پێویستەکانی تایبەت بەسەلامەتی بیناکان و چاکكردنی کەموکوڕیەکان و نۆژەنکردنەوەیان كە بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا كارەكانیان تەواوبكرێت بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەو پڕۆژەکانی زانكۆ.