پاڵپشت بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٩٢٩) لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣، تایبەت بە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی باڵا(دیبلۆمی باڵا و ماستەرو دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، زانکۆی ڕاپەڕین فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگیراوانی خوێندنی باڵا/ دیبلۆمی باڵا و ماستەرو دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) دەرکرد .
سەبارەت بە وەرگرتنی وەجبەی دووەمی وەرگیراوان کە بەپێی بڕیارەکانی کۆبونەوەی ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠٢٣)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا سودمەند دەبن لە پڕۆسەکە، لە ئایندەدا دوای هەمواری ڕێنمای ژمارە (٣)ی (٢٠٢٢)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا کار لەسەر یەکلایکردنەوەی ناوی وەرگیراوان دەکرێت.
فەرمانی زانکۆیی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ناوی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا (٢٠٢٣-٢٠٢٤)
بۆ داگرتنی فایلەکە کلیک لەم لینکە بکە