ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) بەیاوەری بەڕێز (پ.ی.د. احمد محمود) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری کارگێڕی و دارایی و بەڕێز (د.هەژار قادر ابراهیم) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەرانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکان و کارگێڕی زانکۆ، سەردانی کەمپەسی قەڵادزێیان کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ گرفت و کەموکوڕییەکانی هۆڵەکانی خوێندن و بینای كۆلێژ و بەشەناوخۆییەکانی کەمپەسی قەڵادزێ كرد.
هەروەک بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆی ڕاسپارد کە بە زووترین و کات و بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تەواوی گرفت و کەموکوڕییەکانی بینا کۆلێژەکان و بەشەناوخۆییەکان چارەسەر بکرێن.
لەئێستادا لەلایەن تیمی ئەندازیاری زانکۆی ڕاپەڕین دەستکراوە بە چاكکردنی کەموکوڕیەکانی سەرجەم بیناکانی لەهەردوو کەمپەسی رانیە و قەڵادزێ، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ بەدەستهێنانی متمانەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجە پێویستەکانی تایبەت بەسەلامەتی بیناکان و چاکكردنی کەموکوڕیەکان و نۆژەنکردنەوەیان كە بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا كارەكانیان تەواوبكرێت بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەو پڕۆژەکانی زانكۆ.