لە چوارچێوەی هەوڵە بەردوامەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی یەكشەممە ٩ی تەمموزی ٢٠٢٣، یاداشتێکی لێکتێگەشتن لەنێوان زانکۆی ڕاپەڕین و کۆمپانیایی هواوی واژۆ کرا، بە مەبەستی کردنەوەی سەنتەرێکی تەکنەلۆجی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی ڕاپەڕین، تاوەکو سەنتەرەکە ببێتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و کۆمپانیای تەکنەلۆجی هواوی.
جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا سەنتەرەکە بە مەبەستی سود گەیاندن بە خوێندکارانی زانکۆ و شارەزایانی بواری کۆمپیوتەر، چەند کۆرسێکی ئۆنڵاین لە لەسەر پلاتفۆرمی ئەکادیمیایی هواوی ڕادەگەیەنێت.
ئەکادیمیایی هواوی چیە (Huawei ICT Academy)؟
ئەکادیمیایی هواوی بریتییە لە پلاتفۆرمێکی ئۆنڵاین کە کۆمەڵێک بەشی جیاواز لەخۆی دەگرێت، یەکێک لە بەشە هەرە گرنگەکانی بریتییە لە بەشی تایبەت بە کۆرسی فێرکاری ڤیدیۆیی بە زمانی ئینگلیزی لە بوارە جیاوازەکانی کۆمپیوتەر لەوانە AI, Networking, Cloud, Security و چەندان بواری تر.
بۆچی لە کۆرسەکاندا بەشداربم ؟ سودی بەشداریکردن لە کۆرسەکانی ئەکادیمیایی هواوی لە زانکۆی ڕاپەڕین چییە؟
١- دەستکەوتنی زانیاری و شارەزاییەکی باش لەو بوارە دیاری کراوەی کە کۆرسەکە باسی دەکات.
٢- بەشداریکردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی تایبەت بە کۆرسەکە و بەدەستهێنانی بڕوانامە (certificate)ی نێودەوڵەتی کە لەلایەنی کۆمپانیایی هواویەوە دەبەخشرێت بە فێرخوازانی سەرکەوتوو لە تاقیکردنەوەکە. بەشداریکردن لەم تاقیکردنەوەیەدا لە بەرامبەر بڕێک پارەدا دەبێت بەڵام بە پەوەیست (associate) کردنی هەژمارەکەت بە ئەکادیمیایی هواوی لە زانکۆی ڕاپەڕین، دەتوانیت دوای تەواوکردنی کۆرسەکە داوای کۆدی بەشداری کردنی خۆڕایی (voucher) کۆد بکەیت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی خۆڕایی بەشداری لە تاقیکردنەوەکەدا بکەیت.
٣- فێرخوازی سەرکەوتوو دەتوانێت بەشداری لە پێشبڕکی جیاوازەکانی کۆمپانیایی هواویدا بکات کە لە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ئەنجام دەدرێن.
٤- فێرخوازی سەرکەوتوو دەتوانێت سود لە بڕوانامەی کۆرسەکە ببینێت لە بازاڕی کاردا بە تایبەت لەو هەلی کارانەی کە کۆمپانیایی هواوی ڕایدەگەیەنێت.
وەک فێرخوازێک چۆن بتوانم بەشداری لە کۆرسەکاندا بکەم؟
بۆ ئەوەی بتوانیت بەشداری لە کۆرسەکانی ئەکادیمیایی هواوی لە زانکۆی ڕاپەڕین بکەیت پێویستە ئەم چەند هەنگاوە ئەنجام بدەیت:
١- دروستکردنی هەژمارە لە پلاتفۆرمی تایبەت بە ئەکادیمیایی هواوی. لینکی پەڕەی تایبەت بە خۆ تۆمارکردن و دروستکردنی هەژمارە لە پلاتفۆرمی ئەکادیمیایی هواوی، سەردانی ئەم لینکە بکە: https://tinyurl.com/3yjxcsuz
٢- پەیوەستکردنی (associate) هەژمارەکەت بە سەنتەری ئەکادیمیایی هواوی لە زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر پلاتفۆرمەکە.
٣- بەکارهێنانی کۆدی تایبەت بە هەر کۆرسێک کە لەلایەن ئەکادیمیایی هواوی لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕادەگەیەنرێت بۆ ئەوەی بەشداری (join) کۆرسەکە ببیت.
٭ئەوەمان بیر نەچێت کە هەنگاوەکانی خاڵی (١) و (٢) تەنها بۆ یەک جار ئەنجام دەدرێت.
- پێویستە بە وردی سەیری ئەم چوار ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەیت بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی سەرەوە بە دروستی ئەنجام بدەیت.
١- بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەکادیمیاکە، سەردانی ئەم لینکە بکە: https://tinyurl.com/46s8yxur
٢- ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی دروستکردنی هەژمارە: https://tinyurl.com/32w7pyb3
٣- ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی پەیوەستکردنی هەژمارەکەت بە ئەکادیمیایی زانکۆی ڕاپەڕین: https://tinyurl.com/2w2hxh2z
٤- ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی بەشداری کردن لە کۆرسەکان: https://tinyurl.com/y6shnrs9
٭کۆرسەکانی ئەکادیمیاکە لە سێ ئاستدان کە بریتین لە:
- Huawei Certified ICT Associate (HCIA)
- Huawei Certified ICT Professional (HCIP)
- Huawei Certified ICT Expert (HCIE)
لە ئێستادا تەواوی کۆرسەکانمان لە ئاستی (HCIA)ی دان. لە خوارەوە زانیاری سەبارەت بە ناوی کۆرسەکان و کۆدی بانگهێشت کردنی کۆرسەکان هەیە.
1- HCIA - Security invitation code: RqNAB1
2- HCIA - AI invitation code: 59f2Qm
3- HCIA – WLAN invitation code: O555zl
4- HCIA – IoT invitation code: 5w4mka
5- HCIA - Cloud Computing invitation code: PPiFIr
6- HCIA – Datacom invitation code: 0EQN3I
چەند تێبینیەکی گرنگ:
١- ژمارە فێرخواز بۆ هەر کۆرسێک تەنها (٢٠) خوێندکار دەبێت.
٢- فێرخواز پێویستە چالاکانە بەشداری لە کۆرسەکەدا بکات و هەنگاوەکانی فێربون جێبەجێ بکات.
٣- گشت کۆرسەکان لە بەرواری (٢٢-٨-٢٠٢٣) دەستپێدەکەن و تاکو بەرواری (٢٢-١٠-٢٠٢٣) بەردەوام دەبن.
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆرسەکان، سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://tinyurl.com/5c79ee3m
بۆ هەر پرسیار و زانیاری و ڕونکردنەوەیەک، پەیوەندی بکەن بەم ئیمێلە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.