University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بەشی ( Insurance Management ) دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

دوا بەدوای کردنەوەی بەشی پڕۆگرامسازی و ئینفۆڕماتیكس (Software and Informatics Engineering ) لە درێژەی هەوڵە زانستیەكاندا و بەهەوڵی زۆری سەرۆكایەتی زانكۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەنوسراوی ژمارە (١٥٤٠٩) لەڕێکەوتی (١٥ی ئابی ٢٠٢٣) رەزامەندی دەربڕی لەسەر كردنەوەی بەشی ( Insurance Management ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣ – ٢٠٢٤) لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین.

جێی ئاماژەیە، سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ كردنەوەی بەشی زانستی هاوچەرخ و سەردەمی، هەروەک لە ئێستادا دوای تاوتوێكردن پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی چەندین بەشی زاستی و هاوچەرخی دیكەی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كردوە و چاوەڕوانی ڕەزامەندی کردنەوەیان دەکات .

aa.jpg