ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی دەربارەی گۆڕینی سیستەمی خوێندن لە سیستەمی وەرزییەوە بۆ سیستەمی پێواژۆی بۆڵۆنا ڕێکخست.
لە وێرکشۆپەکەدا، بەڕێز پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا بەکورتی باسی لە گرنگی سیستەمی خوێندنی بۆڵۆنا و میکانیزمەکانی جێ بەجێکردنی سیستەمەکە کرد، پاشان بەڕێز پ.ی.د. بێستون احمد حسێن سەرۆکی بەشی جوگرافیا وتەیەکی پێشکەشکرد.
پاشان لە وێرکشۆپەکەدا چەند تەوەرێک دەربارەی سیستەمی خوێندنی بۆڵۆنا پێشکەشی مامۆستایانی بەشی جوگرافیا کرا، تەوەری یەکەم لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. ڕێبوار ئەرسەلان محمد بەناونیشانی (چۆنیەتی جێ بەجێکردنی ڕێنماییەکانی بۆڵۆنا) پێشکەشکرا، دواتر بەڕێز پ.ی.د. پشتیوان شفیق احمد تەوەرێکی بەناونیشانی (سیستەمی وەرزی و بابەتەکانی ئێستای بەشی جوگرافیا) پێشکەشکرد، پاشان بەڕێز پ.ی.د. محمد قادر رسول تەوەرێکی بەناونیشانی (بابەتەکانی وانەی هەڵبژاردن "اختیاری" و ECTS و "prerequisite"s) پێشکەشکرد، دواتر تەوەرێکی دیکە لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. احمد رفیق کریم بەناونیشانی (سودەکانی سیستەمی پێواژۆی بۆڵۆنا) پێشکەشکرا، تەوەری پێنجەم و کۆتایی لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. ئاشتی سەلام عزیز بەناونیشانی (گرفتی سیستەمی پێواژۆی بۆڵۆنا) پێشکەشکرا .
بە گفتوگۆ و سەرنجی مامۆستایانی بەشی جوگرافیا لەبارەی ناوەڕۆکی تەوەرەکان، وێرکشۆپەکە کۆتایی هات.