مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، لەبەشی جوگرافیا لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، كتێبێكی بەناونیشانی پلاندانانی شارنشینی چاپ و بڵاوكردەوە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ( د. فاطمە قادر مصطفی)، مامۆستای بەشی جوگرافیا لە زانكۆی ڕاپەڕین بەرهەمێکی زانستی نوێی بەناونیشانی (پلاندانانی شارنشینی) بڵاوكردەوە.
توێژەر لە كتێبەكەیدا، چەندین تەوەر و بابەتی گرنگی دەربارەی چەمک و بنچینە و پێوەرەکانی پلاندانانی شارنشینی و مێژووی پلاندانانی شارەکان خستۆتەڕوو، هەروەک توێژەر چەندین تێڕوانینی جوگرافی و شیکردنەوەی دەربارەی شێوازەکانی بەکارهێنانی زەوی شارەکان و بنەماکانی پەرەپێدانی شارنشینی لەکتێبەکەیدا باس کردووە .