ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بەڕێز (پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە)، فەرمانبەرێکی زانستخوازی کۆلێژەکە بەناوی (موفق حسن احمد) فەرمانبەر لە کتێبخانەی کەمپەسی قەڵادزێ ، لەکارێکی زانستخوازیدا نزیکەی(٢٢٠) کتێبی لە بواری زمان و ڕێزمان و فەرهەنگ و مێژوودا بە کتێبخانەی کەمپەسی قەڵادزێ بەخشی .
هەروەک ئامانجی فەرمانبەرەکە لە بەخشینی سەرچاوەکان، لە پێناو دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کەمپەسی قەڵادزێیە بەسەرچاوەی زانستی و سود گەیاندنی زیاترە بە خوێندکارانی زانکۆ و فێرخوازانی خوێندنی باڵا .
دواتر لەلایەن ڕاگری کۆلێژ و ستافی کتێبخانەی کەمپەسی قەڵادزێ، دەستخۆشی و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاراستەی ناوبراو کرا .