University of Raparin Logo

سەرۆكی دامەزراوەی SEED FOUNDATION سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (27ی ئابی 2023) خاتوو شێری كرام تاڵەبانی، سەرۆك و دامەزرێنەری رێكخراوی SEED FOUNDATION كە رێكخراوێكی گەشپێدانی كۆمەڵایەتی- پەروەردەیی و ئابورییە، سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد.
سەرەتا لەلایەن سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین پێشوازی لێكرا.
لەدیدارێكدا تاوتوێی پڕۆژەو كاری هاوبەش و پێكەوەیی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرا. لای خۆشیەوە سەرۆكی دامەزراوەی SEED FOUNDATION ئامادەیی هاوكاری و پاڵپشتی بۆ زانكۆی راپەڕین و دەڤەری راپەڕین دووپاتكردەوە.
لای خۆشیەوە سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، وردەكاری و زانیاری پێویستیان لەسەر مێژووی زانكۆی راپەڕین و بەش و كۆلێژەكانی زانكۆكە خستەڕوو.