ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٨ی ئابی ٢٠٢٣) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین دایالۆگی بەریتانی-کوردی دەربارەی سەروەری یاسا بەهاوکاری کونسولگەری گشتی بەریتانیا لەهەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سیمپۆزیۆمێکی زانستیدا بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆو بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و مامۆستا غەریب احمد ئەندامی پەرلەمانی عێراق و لێپرسراوانی حكومی و حزبی و نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئامادەبوانێكی زۆر، بەڕێوەچوو.
سیمپۆزیۆمەكە دوای وەستانی ئامادەبووان بەدەم مارشی نیشتمانی شانشینی یەکگرتوو و مارشی نەتەوەیی کوردستان ئەی رەقیب دەستیپێكرد.
سەرەتا لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان ڕەمضان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین پێشكەشكرا، كە تیایدا سوپاسی كونسوڵگەری بەریتانیای لەهەرێمی كوردستان و پارێزگاری لەندەن/ لامبيثی كرد بۆ هەماهەنگیان لەرێكخستنی سیمپۆزیۆمەكە لەزانكۆی راپەڕین، هەروەك تیشكی خستەسەر گرنگی تەوەرەكانی سیمپۆزیۆمەكە كە پەیوەست بوون بەسەروەری یاسا.
دواتر بەڕێز (سەرباز بەرزنجی( پارێزگاری لەندەن/ لامبيث، وتەیەكی پێشكەشكردو تیایدا بەگرنگییەوە باسی لەرێكخستنی سیمپۆزیۆمەكەو گرنگی و رۆڵی سەروەری یاسا كرد لەهەرێمی كوردستان و جیهاندا.
لەهەمان تەوەری سیمپۆزیۆمەكەدا بەڕێز (Rosy Cave) کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەرێمی کوردستان، وتاری كونسوڵگەری گشتی بەریتانیای لەهەرێمی كوردستان پێشكەشكرد.
پاشان پانێلی سەرەكی سیمپۆزیۆمەكە دەستیپێكرد كە لەلایەن بەڕێز (د. ڕێباز ڕەسوڵ) مامۆستا لەبەشی یاسای زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەبرا، و سیمیناری یەكەمی پانێلەكە لەلایەن بەڕێز (James Oates) بەرپرسی بەشی سیاسی لەکونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان پێشكەشكرا، و دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز (د. هیوا علی حسین) مامۆستا لەزانكۆی سلێمانی پێشكەشكرا، هەروەها سیمیناری سێیەم لەلایەن بەڕێز (د. یادگار كەمال احمد) مامۆستا لەزانكۆی كۆیە پێشكەشكراو سیمیناری كۆتایش لەلایەن بەڕێز (سەنار شەریف علی) مامۆستا لەزانكۆی سۆران پێشكەشكرا.
سیمپۆزیۆمەكە بەگفتوگۆی بەشداربوان و پانێلیستەكان كۆتایی بەكارەكانی هێنرا.
لەكۆتایشدا بڕوانامە و قەڵغانی رێزلێنان بەسەر پانێلیست و قسەكەرانی سیمپۆزیۆمەكەدا دابەشكران.