چێڤنینگ پرۆگرامی سکۆلەرشیپی حکومەتی بەریتانیایەو لەلایەن ڕێکخراوەکانی سەر بە حکومەتی بەریتانیا پشتگیری دەکرێت.
پرۆگرامەکە دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر بۆ خوازیارە سەرکەوتوەکان دابیندەکات بۆ تەواوکردنی خوێندنی ماستەر لەوڵاتی بەریتانیا.
پرۆگرامەکە تەواوی خەرجیەکان لەخۆ دەگرێت، وەک کرێی خوێندن، ڤیزا، خەرجی گەشتکردن و مانەوە، بڕێک پارەی مانگانە، خەرجی بەشداریکردن لە کۆڕ و بۆنەکان.
هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆگرامەکە:
• وەرگرتنی قبوڵی خوێندن لە سێ زانکۆ کە پێویستە بەلایەنیکەمەوە یەکێکیان قبوڵی بێ مەرج بێت.
• ئامادەکردن و نوسینی چوار وتار (٥٠٠ وشە) لەبارەی ئەزمونی ڕابردووت، توانای سەرکردایەتی کردنت، توانای بەشداری و بنیادنانی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیاری ناو کۆمەڵگا و ئەو هۆکارانەی دەکرێت تۆ وەک کەسێکی نوخبە لەناو کۆمەڵگا جیا بکاتەوە لە کەسانی تر.
بۆ زانیاری زیاتر و شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری سەردانی وێبسایتی فەرمی پرۆگرامەکە بکەن.
https://www.chevening.org/scholarship/iraq/