ئەکادیمیایی هواوی ساڵانە دوو پێشبڕکێی تەکنەلۆژیای جیاوازی هەیە بۆ خوێندکارانی زانکۆکان، ئەو خوێندکارانەی کە بەشدارن لە ئەکادیمیا باوەڕپێکراوەکانی هواوی. پێشبڕکێکان بریتین لە (Practice Competition) و (Innovation Competition). لە ئێستادا خۆتۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێی (Practice Competition) کراوەیە تا رۆژی (٢٠-١٠-٢٠٢٣). تەنها ئەو خوێندکارانەی کە لە ئێستادا لە خوێندن بەردوامن لەگەڵ دەرچوانی ساڵی خوێندنی ڕابردوو (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣) مافی بەشداریکردنیان لە پێشبڕکێکاندا هەیە. لە خوارەوە، وردەکاری و زانیاری زیاتر هەیە بۆ تێگەشت لە چۆنیەتی و ناوەڕۆکی پێشبڕکێکان. هەربۆیە خوێندکارانمان لەزانكۆی راپەڕین دەتوانن بەزوترین کات خۆیان تۆمار بکەن و ئامادەکاری بکەن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێکان.
پێشبڕكێی (Practice Competition) چییە؟
ئەم پێشبڕکێیە لە ٣ بواری (Track) جیاوازی تەکنەلۆژیایە کە بریتین لە:
١- Network Track
٢- Cloud Track
٣- Computing Track
پێشبڕکێکە بەشێوەی تاقیکردنەوەی تیۆری دەبێت لەسەر کۆمەڵێک بابەت (مەنهەج) کە بۆ هەر یەکێک لە (Track)کە جیاوازەکان دیاریکراوە لەسەر پلاتفۆرمی ئەکادیمیایی هواوی. خوێندکار ئازادە بەشداری لەهەر یەکێک لە (Track)کەکاندا بکات. بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەر پێشبڕکێکان، سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://tinyurl.com/kkb79xnw
قۆناغەکانی پێشبڕکێکان
پێشبڕکێکان بەسەر ٣ قۆناغی جیاوازدا دابەشدەکرێن کە بریتین لە:
١- قۆناغی ناوخۆی عێراق (National)
٢- قۆناغی هەرێمی (Regional)، واتا لەسەر ئاستی خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست
٣- قۆناغی نێودەوڵەتی (Global)
هەریەک لە قۆناغە ئاماژە پێکراوەکانی سەرەوە تاقیکردنەوەی جیاوازی خۆی هەیە و بۆ هەر قۆناغێک کۆمەڵێک خەڵاتی گرانبەها دیاری کراون بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان. قۆناغەکان بەپێی ڕیزبەندی ئاماژە پێکراو یەک لە دوای یەک ئەنجامدەدرێن. بە واتایەکی تر، سەرەتا تاقیکردنەوەی قۆناغی ناوخۆی عێراق ئەنجامدەدرێت، ئەو خوێندکارانەی بەرزترین نمرەکان بەدەستدەهێنن، خەڵاتدەکرێن و بەشداردەبن لەقۆناغی هەرێمی، و بە هەمان شێوە بۆ قۆناغی جیهانی. لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئاستی ناوخۆی عێراق کە بڕیار وایە لە مانگی ١١ ئەنجامبدرێت. هەر بۆیە زۆر گرنگە خوێندکارانمان بە زوترین خۆیان تۆمار بکەن و دەستبکەن بە ئامادەکاریکردن بۆ پێشبڕکێکان.
چۆن بتوانم بەشداری لە یەکێک لە پێشبڕکێکاندا بکەم؟
بۆ ئەوەی بتوانیت بەشداری لە پێشبڕكێکانی ئەکادیمیایی هواوی بکەیت پێویستە ئەم چەند هەنگاوە ئەنجام بدەیت:
١- دروستکردنی هەژمارە لە پلاتفۆرمی ئەکادیمیایی هواوی. ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی دروستکردنی هەژمارە: https://tinyurl.com/32w7pyb3
٢- پەیوەست (Associate)کردنی هەژمارەکەت بە ئەکادیمیایی هواوی لەزانکۆی ڕاپەڕین لەسەر پلاتفۆرمەکە. ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی پەیوەستکردنی هەژمارەکەت بە ئەکادیمیایی زانکۆی ڕاپەڕین: https://tinyurl.com/2w2hxh2z
- ئەگەر پێشتر هەنگاوەی خاڵی (١) و (٢)ت ئەنجامداوە، ئەوا پێویست ناکات دوبارە ئەنجامی بدەیەوە.
٣- خۆتۆمارکردن و ئامادەکاریکردن بۆ بەشداربون لە یەکێک لە پێشبڕکێکان لەسەر پلاتفۆرمی ئەکادیمیایی هواوی. بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر و چۆنیەتی خۆتۆمارکردن، سود لەم دوو ڤیدیۆیەی خوارەوە ببینە: https://tinyurl.com/mrebb93v
https://tinyurl.com/342khvzp
- زۆر گرنگە کە بەشداری لە کۆرسەکاندا بکەی و سود لە زانیاری کۆرسەکان وەربگریت چونکە بەشێکی زۆر بابەتی پێشبڕکێکان بریتییە لە هەمان بابەتی کۆرسەکان. ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی بەشداری کردن لە کۆرسەکان: https://tinyurl.com/y6shnrs9
لە خوارەوە زانیاری سەبارەت بە ناوی کۆرسەکان و کۆدی بانگهێشت کردنی کۆرسەکان هەیە.
1- HCIA - Security invitation code: RqNAB1
2- HCIA - AI invitation code: 59f2Qm
3- HCIA – WLAN invitation code: O555zl
4- HCIA – IoT invitation code: 5w4mka
5- HCIA - Cloud Computing invitation code: PPiFIr
6- HCIA – Datacom invitation code: 0EQN3I
7- HCIA - Big Data invitation code: dm3Qjp
چەند تێبینیەکی گرنگ:
١- ژمارە فێرخواز بۆ هەر کۆرسێک تەنها (٢٠) خوێندکار دەبێت.
٢- فێرخواز پێویستە چالاکانە بەشداری لە کۆرسەکەدا بکات و هەنگاوەکانی فێربون جێبەجێبکات.
٣- هەموو کۆرسەکان لە بەرواری (٢٢-٨-٢٠٢٣) دەست پێدەکەن و تاکو بەرواری (٢٢-١٠-٢٠٢٣) بەردەوام دەبن.
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆرسەکان، سەردانی ئەم لینکە بکە: https://tinyurl.com/5c79ee3m
بۆ هەر پرسیار و زانیاری و ڕونکردنەوەیەک، پەیوەندی بکەن بەم ئیمێلە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.