University of Raparin Logo

وێرکشۆپێک دەربارەی گۆڕینی سیستەمی خوێندنی بەشی مێژوو ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٣، بەشی مێژوو لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی دەربارەی گۆڕینی سیستەمی خوێندن لەسیستەمی وەرزییەوە بۆ سیستەمی پێواژۆی بۆڵۆنا ڕێکخست.

لەوێرکشۆپەکەدا، بەڕێز (پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی) ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان وتەی راگرایەتی پێشکەشکردو تیایدا باسی لەگرنگی سیستەمی خوێندنی بۆڵۆنا و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی کرد، داتر بەڕێز (پ.ی.د. هەرێم حسن احمد) سەرۆکی بەشی مێژوو وتەی سەرۆكایەتی بەشی مێژووی پێشکەشکرد.
پاشان لەوێرکشۆپەکەدا پانێلێك بەڕێوەچوو كە لەلایەن (پ.ی.د. محمدامین علی عبداللە) بەڕێوەبرا، كە تیایدا چەند تەوەرێک دەربارەی سیستەمی خوێندنی بۆڵۆنا پێشکەشی مامۆستایانی بەشی مێژوو کرا، تەوەری یەکەم لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. جمال علی عمر) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە لەزانكۆی راپەڕین، بەناونیشانی (دابەشكردنی ئەركی خوێندكارو جۆرەكانی هەڵسەنگاندن لەسیستەمی بۆڵۆنا) پێشکەشکرا، دواتر بەڕێز (م. صلاح الدین باقی) تەوەرێکی بەناونیشانی (لایەنە ئەرێنییەكانی بۆڵۆنا پڕۆسێس) پێشکەشکرد، پاشان بەڕێز (پ.ی.م. رێبوار خالید مستەفا) تەوەرێکی بەناونیشانی (بەراوردی بۆڵۆنا پڕۆسێس و سیستەمی وەرزی) پێشکەشکرد، تەوەری كۆتایی وێركشۆپەكە بەناونیشانی (بەربەستەكانی بەردەم جێبەجێكردنی سیستەمی بۆڵۆنا) لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. قادر محمد محمد) پێشکەشکرا.
بە گفتوگۆ و سەرنجی مامۆستایانی بەشی مێژوو لەبارەی ناوەڕۆکی تەوەرەکان، وێرکشۆپەکە کۆتایی هات.