University of Raparin Logo

وێركشۆپی چۆنیەتی جێبەجێكردنی رێبەری پێواژۆی بۆڵۆنا بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژانی ١٠ و ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، بەسەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەو بەهەماهەنگی لیژنەی بۆڵۆنا پڕۆسێس لەزانكۆی راپەڕین، وێركشۆپێك بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی رێبەری پێواژۆی بۆڵۆنا بۆ سەرجەم مامۆستایانی سەرجەم كۆلێژو بەشەكان رێكخرا.

لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) وتەیەكی پێشكەشكردو تیایدا باسی لەگرنگی جێبەجێكردنی پێواژۆی بۆڵۆنا كرد.
دواتر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز (د. هەژار قادر ابراهیم) وتەیەكی پێشكەشكرد.
لەرۆژی یەكەمی وێركشۆپەكەدا (١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣) دوو پانێل بەڕێوەچوون، لەپانێلی یەكەمدا كە لەلایەن (پ.ی.م. ئارام قادر صابر) بەڕێوەبرا، دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (پ.ی.د. رێبوار ارسلان محمد) راگری كۆلێژی پەرستاری بەناونیشانی (جێبەجێكردنی پێواژۆی بۆڵۆنا لەزانكۆی راپەڕین) پێشكەشكرا، هەروەها سیمیناری دووەم بەناونیشانی (ئەركەكانی خوێندكارو دەرەنجامەكانی فێربوون لەپێواژۆی بۆڵۆنادا) لەلایەن (د. سامان محمد عثمان) پێشكەشكرا، و بەگفتوگۆو سەرنجی ئامادەبوان و وەڵامی پانێلستەكان پانێلەكە كۆتایی پێهات.
لەپانێلی دووەمدا، كە لەلایەن (م.ی. جوتیار اسماعیل جمال) بەڕێوەبرا، دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (پ.ی.م. كمال احمد خدر) بەناونیشانی (جێبەجێكردنی پێواژۆی بۆڵۆنا: پاداشت و ئاڵنگارییەكان) پێشكەشكرا، سیمیناری دووەمیش لەلایەن (م. سەردار حسێن عبداللە) بەناونیشانی (بۆڵۆناو دڵنیایی جۆری لەخوێندنی باڵادا) پێشكەشكرا. و بەگفتوگۆو سەرنجی ئامادەبوان و وەڵامی پانێلستەكان پانێلەكە كۆتایی پێهات.
لەرۆژی دووەمی وێركشۆپەكەدا (١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣)، دوو پانێل بەڕێوەچوون، لەپانێلی یەكەمدا كە لەلایەن (پ.ی.د. شێروان حسین حمد) بەڕێوەبرا، دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (پ.ی.د. جمال علی عمر) دەربارەی دابەشكردنی كۆششی خوێندكارو چالاكی جۆراوجۆر لەپێواژۆی بۆڵۆنادا، سیمیناری دووەم لەلایەن (د. ابراهیم ناظم قادر) بەناونیشانی (خۆتۆماركردنی خوێندكاران بۆ مۆدیول و تاقیكردنەوەكانی كۆتایی، پێشكەشكرا. و و بەگفتوگۆو سەرنجی ئامادەبوان و وەڵامی پانێلستەكان پانێلەكە كۆتایی پێهات.
لەپانێلی دووەمدا، كە لەلایەن (م. صاڵح عبداللە بابكر) بەڕێوەبرا، دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (م. شوان برایم حسن) دەربارەی گزیكردن لەتاقیكردنەوەكاندا، پێشكەشكرا، هەروەها سیمیناری دووەم لەلایەن (م. ئاراز محمد اسماعیل) دەربارەی بۆڵۆنا لەئاستی بەشدا: داڕشتنی مۆدیولەكان، پێشكەشكرا و و بەگفتوگۆو سەرنجی ئامادەبوان و وەڵامی پانێلستەكان پانێلەكە كۆتایی پێهات.
لەكۆتایی وێركشۆپەكەدا، بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەڕێوەبەری پانێلەكان و پێشكەشكارانی سیمینارەكاندا دابەشكرا.