University of Raparin Logo

سێ مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداریان لە خولێکی ڕاهێنانی دڵنیایی جۆری ڕێکخراوی هۆڵەندی NVAO کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی دڵنیای جۆری لە خوێندنی باڵادا، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی NVAOی هۆڵەندی خولێکی دوو ڕۆژەی چڕی بۆ ژمارەیەک ستافی زانکۆ حکومییەکان کردەوە و خولەکە لە زانکۆی سلێمانی لەلایەن هەردوو شارەزا و ڕاهێنەری ڕێکخراوی ناوبراو Michèle Wera و Yvonne Overdevest وترایەوە. ستافی زانکۆمان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. محمد أحمد و م. بێریڤان عبدالخالق و م. سەردار عبدالله لە خولەکە بەشداربوون.

لەماوەی خولەکە ستاندەرد و ڕێنماییە ئەوروپییەکان بۆ دڵنیایی جۆری و هەروەها هەردوو هەریەک لە جۆرەکانی دڵنیایی جۆری ناوخۆییInternal Quality Assurance و دەرەکی External Quality Assurance بە چڕی و بەشێوەیەکی کرداری تاتوێ کران.

لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون پێشکەش بە هەریەک بەشداربووان کران.