University of Raparin Logo

لەكۆبونەوەیەكدا جەخت لەهەماهەنگی و كاری پێكەوەیی كرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ی ئەیلولی 2023) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، پێشوازیانكرد لەبەڕێز

(هاوڕێ سەرچنار) لێپرسراوی ئەنجومەنی رێکخستنی زانکۆ و پەیمانگاکان لە مەکتەبی رێکخستن كە بەیاوەری هەریەك لەبەڕێزان (د. هەژار محمد جلال و د. عباس مستەفا) ئەندامانی ئەنجومەنی رێكخستنی زانكۆو پەیمانگاكان و بەڕێز (پ.ی.د. سلاح بابكر) سەرپەرشتیاری ناوەندی رێكخستنی زانكۆ و پەیمانگاكان / راپەڕین، سەردانی زانكۆی راپەڕینیان كردبوو.

لەكۆبونەوەیەكیشدا هەردوولا جەختیان لەهەماهەنگی و كاری پێكەوەیی كردەوە، لەپێناو گەشەپێدانی زیاتر بەزانكۆو پەیمانگاكان لەسنوری راپەڕین، هەروەها دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنیش یەكێكی دیكە بوو لەتەوەرەكانی كۆبونەوەكە.