University of Raparin Logo

زانكۆكان سه‌رپشك كراون بۆ دیاریكردنی ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکاران

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم رایدەگەیەنێت بەھۆی ئەو ھەلومەرجەی کە ھەرێمی کوردستانی پێدا تێپەر دەبێت وادەی ئەنجامدانی ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆ دیاریی نەکراوە و تەئکدیش دەکاتەوە کە زانکۆکانی ھەرێم سەرپشک کراون بۆ دیارییکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ئەو ئاھەنگە بۆ خوێندکاران. له‌و باره‌یه‌وه‌ فواد عەلی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وتوێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتدا دەسەڵاتدراوەتە سەرۆکی زانکۆکان تا خۆیان بریار لەسەر ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکاران بدەن". وتیشی:"بەھۆی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان پێناچێت ئەمساڵ ئاھەنگی سەرجەم بەشەکان بەیەکەوە لە یاریگاکان ھاوشێوەی ساڵی رابردوو ئەنجام بدرێت" سەبارەت بەئاھەنگی دەرچوونی خوێندکاران لەزانکۆی ڕاپەڕین د.هێرش رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران وتی : ئێمە وەکو زانکۆی ڕاپەڕین لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆدا ڕۆژی ٢٠١٤/١٠/٢٦ دیاریکردووە بۆ ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆمان لەسەرجەم فاکەڵتی و سکوڵ و بەشەکان.