زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی زانکۆی کێنت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خوێندنی دکتۆرا لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی ڕاگەیاند،
ئێستا خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە بواری زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دەتوانن لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا پێداویستیەکانی پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامەکە پێشکەش بکەن.
ماوەی پێشكەشكردن: رۆژی پێنجشەممە (21ی ئەیلولی 2023) بۆ رۆژی چوارشەممە (27ی ئەیلولی 2023) دەبێت.
تێبینی: كاتی چاوپێكەوتنی كاندیدەكان لەدوای ماوەی پێشكەشكردن رادەگەیەندرێت.
بۆ بینینی لیستی پێداویستیەکان بەهەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی گرتە لەم لینكە بكەن: