ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە هۆتێل دیدەمان لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی وەزارەتی پلاندانان وێرکشۆپێکی ڕاوێژکاری بۆ ماوەی دوو رۆژ دەربارەی نەخشە ڕێگای پەرەپێدانی دامەزراوەی زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکانی(MSMEs) کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. .
جێی ئاماژەیە وێرکشۆپەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی UNDP و رێکخراوی USAID ئەنجامدرا، هەروەک بەڕێز (م.ڕێبین حمە اسماعیل) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار له زانکۆی ڕاپەڕین لە وێرکشۆپەکەدا بەشداربوو وەک یەکێک لە هاوکارانی پاڵپشتی پرۆژەکە کە ساڵی پار لەهەمان چالاکیدا هاوکارێکی سەرەکی سەرکەوتنی پڕۆژەکەی وەزارەتی پلاندانان بوو.