University of Raparin Logo

دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە كەمپەسی قەڵادزێ /زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

 

ئەمڕۆ یەکشەممە (24ی ئەیلولی 2023)، بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندی باڵا بەڕێز (د.هەژار قادر ابراهیم) ، ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بەڕێز (پ.ی.د. هاوڕاز قادر) و راگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێز (پ.ی.د. محمد ابراهیم)، هۆڵەکانی خوێندنی کەمپەسی قەڵادزێی بەسەرکردەوە کە تیایدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی ئاراستەی خوێندکاران کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم خوێندكارانی قۆناغەكان خواست.
هەر لەسەردانەکەیدا بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربون لەنۆژەنكردنەوەی کەمپەسی قەڵادزێ سەرۆكی زانكۆو تیمی یاوەری بیناو هۆڵەكانی خوێندنی هەردوو کۆلێژەکەی بەسەرکردەوە.