بەئامانجی پەرەپێدان بەپەیوەندییە ئەكادیمییەكان، لەنێوان زانكۆی راپەڕین و زانكۆی دهۆك، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و وەفدێكی یاوەری رۆژی (21ی ئەیلولی 2023) سەردانی زانكۆی دهۆكیان كردو لەلایەن سەرۆكی زانكۆی دهۆك بەڕێز (پ.د. داود سلێمان ئەتروشی) پێشوازیان لێكرا.
لەكۆبونەوەیەكدا بەئامادەبوونی هەریەك لە بەڕێزان (پ.ی.د. جەمال علی عومەر) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین و (پ.ی.د. هاوڕاز قادر) راگری كۆلێژی پەروەردە، و هەروەها یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆی دهۆك بەڕێزان (د. لقمان هادی حەسەن) و (د. دڵشاد عەبدولجەبار حەلیم)، سەرۆكی زانكۆی دهۆك، ئامادەكاری تەواوی دەربڕی بۆ پەرەپێدان بەپەیوەندییە كارگێڕی و ئەكادیمییەكانی هەردوو زانكۆ بەتایبەتی لەبوارەكانی راهێنانی مامۆستایان و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و سەرپەرشتیكردنی توێژینەوەكانی خوێندنی باڵا، لای خۆشیەوە سەرۆكی زانكۆی راپەڕین جەختی لەگرنگی پەیوەندیی ئەكادیمی نێوان هەردوو زانكۆ كردەوە.
لەماوەی رابردوودا یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان زانكۆی راپەڕین و زانكۆی دهۆك ئەنجامدرا، كە تیایدا جەختكراوەتەوە لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش و پەرەپێدانی بەپەیوەندییە ئەكادیمییەكانی نێوان هەردوو زانكۆ.
لەئیستادا زانکۆی دهۆک سەرپەرشتی پڕۆگرامی "تیچەر مۆد"دەکات كە تیایدا (۱۲) مامۆستای کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین سودمەندن و راهینانەکانیان لەوڵاتانی ئیتالیا، ئیسپانیا و پۆرتوگال دەکەن لە کۆتای ساڵی ۲۰۲۳دا.