University of Raparin Logo

دوو فەرمانبەری زانکۆی ڕاپەڕین لەوڵاتی هیندستان بەشداری لەخولێکی ڕاهێنان دەکەن

چاپکردن ئیمەیڵ

دوو فەرمانبەری زانکۆی ڕاپەڕین كە دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزن، لەوڵاتی هیندستان بۆ ماوەی چوار هەفتە بەشدای خولێكی راهێنانیان كرد.

هەریەك لەبەڕێزان (هاوتا محمد عبداللە) فەرمانبەر لەبەشی ئینگلیزی لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، و (رسوڵ حسن رسوڵ) فەرمانبەر لەبەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن لەسەرۆکایەتی زانکۆ، بەشداری خولێکی نێودەوڵەتییان کرد لە وڵاتی هیندستان بۆ ماوەی چوار هەفتە، لە ڕێکەوتی (28/08/2023) بۆ (22/09/2023)، لەبواری زمانی ئینگلیزی ئاستی پێشکەوتوو، بەناونیشانی (Progress to Proficiency Advanced Iteration I)
خولەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هیندستان پاڵپشتی دارایی کراوەو تایبەتە بەفەرمانبەرانی کەرتی حکومی لەوڵاتانی تازە گەشەسەندوو. لە خولەکەدا جگە لە بەرەوپێشچوونی زمان، چەندین چالاکی کەلتوری و گەشتیاری ڕێکخرابون.
خولەکان بەردەوامیان هەیەو ئارەزوومەندان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە داواکاری پێشکەش بکەن.
https://www.itecgoi.in/index