University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین کتێبێک بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

پ.ی.م (محمد عزیز مصطفی)، مامۆستا لە بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کتێبێک بە ناونیشانی (التبادل الموقعي في القران الكريم) بڵاودەکاتەوە.

کتێبەکە زیاد لە 300 لاپەڕە دەبێت، لێکۆڵینەوەیەکی زانستیە، ناوەرۆکەکەی باس لە نهێنی و مەبەستەکانی ئاڵوگۆڕی شوێنی نێوان وشەکان لە تەواوی قورئانی پیرۆزدا لە سەرەتای سورة الفاتحة تا کۆتایی سورة الناس دەکات و شیکاری زمانەوانی بۆ کردوون.

کتێبەکە لەلایەن ناوەندی (دار النابغة) لەوڵاتی میسر سپۆنسەری چاپ و بڵاوکردنەوەی بۆ کراوەو لەئێستادا بۆ یەکەمجار لە پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغدا بۆ کتێب خراوەتەڕوو کە لە (18 / 9 / 2023) تا (29 / 9 / 2023) لە شاری بەغدا بەڕێوە دەچێت.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینەوە پیرۆزبایی لە پ.ی.م (محمد عزیز) دەکەین، هیوای بەردەوامی لە کاری زانستی بۆ دەخوازین.