بەپێی دەرئەنجامەكانی زانكۆلاین، كە لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ئاڕاستەی زانكۆی راپەڕین كراوە، بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2023 – 2024) لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران، بەشێوازی زانكۆلاین و پارالێڵ (1313) خوێندكار وەرگیراون.
هەربەپێی دەرئەنجامەكان، ژمارەی وەرگرتنی رێژەی خوێندكاران لەبەش و كۆلێژەكانی زانكۆی راپەڕین بەم شێوازەی خوارەوە بووە:
لەبەشی ئەندازیاری شارستانی (50) خوێندكار وەرگیراون، لەبەشی ئینفۆڕماتیكس و پڕۆگرامسازی (56) خوێندكار وەرگیراون، لەكۆلێژی پەرستاری (66) خوێندكار وەرگیراون، لەكۆلێژی زانست: بەشی زانستی تاقیگەی پزیشكی (61) خوێندكار وەرگیراون، لەبەشی فیزیای گشتی و كرداری (61) خوێندكار وەرگیراون، لەبەشی بایۆلۆجی (68) خوێندكار وەرگیراون. لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان: لەبەشی یاسا (82) خوێندكار وەرگیراون، لەبەشی مێژوو (4) خوێندكار لەخوێندنی بەیانیان و (37) خوێندكار لەخوێندنی ئێواران وەرگیراون، لەبەشی جوگرافیا (13) خوێندكار لەخوێندنی بایانیان و (50) خوێندكار لەخوێندنی ئێواران وەرگیراون، لەبەشی بەڕێوەبردنی كار (67) خوێندكار لەخوێندنی بەیانیان و (49) خوێندكار لەخوێندنی ئێواران وەرگیراون، لەبەشی فەلسەفەو گەشەپێدان (1) خوێندكار لەخوێندنی بەیانیان وەرگیراوە، لەبەشی بیمە لەهەمان كۆلێژ (15) خوێندكار لەخوێندنی بەیانیان وەرگیراون.
لەكۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێ: لەبەشی زمانی عەرەبی (56) خوێندكار وەرگیراون، لەبەشی زمانی ئینگلیزی (77) خوێندكار لەخوێندنی بەیانیان وەرگیراون، و (53) خوێندكاریش لەهەمان بەش لەخوێندنی ئێواران وەرگیراون. لەبەشی زمانی كوردی (20) خوێندكار لەخوێندنی بەیانیان وەرگیراون و (4) خوێندكاریش لەخوێندنی ئێواران. لەبەشی پەروەردەو دەرونزانی (13) خوێندكار لەخوێندنی بەیانیان و (58) خوێندكار لەخوێندنی ئێواران وەرگیراون.
هەروەها لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت: لەبەشی باخچەی منداڵان (66) خوێندكار وەرگیراون. لەبەشی ماتماتیك (44) خوێندكار وەرگیراون، لەبەشی زمانی كوردی (44) خوێندكار لەخوێندنی بەیانیان و (4) خوێندكاریش لەخوێندنی ئێواران وەرگیراون. لەبەشی زمانی ئینگلیزی (62) خوێندكار لەخوێندنی بەیانیان و (50) خوێندكار لەخوێندنی ئێواران وەرگیراون. لەبەشی زمانی عەرەبی (31) خوێندكار لەخوێندنی بەیانیان و (6) خوێندكار لەخوێندنی ئێواران وەرگیراون.
لەكۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان لەكەمپەسی قەڵادزێ: لەبەشی باخداری (17) خوێندكار وەرگیراون، و لەبەشی سامانی ئاژەڵ لەهەمان كۆلێژ (28) خوێندكار وەرگیراون.
بەشێوەیەكی گشتی (1313) خوێندكار وەرگیراون، (735) خوێندكار بە زانكۆلاین و (267) خوێندكار بەپارالێڵ و (311) خوێندكاریش لەخوێندنی ئێواران وەرگیراون.
بۆ زانینی ژمارەی خوێندكارانی وەرگیراون كلیك لەم لینكە بكەن
بۆ بینینی ناوی سەرجەم خوێندكارانی وەرگیراو كلیك لەم لینكە بكەن
بۆ بینینی فەرمانی وەزاریی وەرگرتن كلیك لەم لینكە بكەن
بۆ بینینی فەرمانی زانكۆیی وەرگرتن كلیك لەم لینكە بكەن