ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممە، ۲٤ و ۲٥ ـی ئەیلولی ۲۰۲۳، لههۆڵی ئیسماعیل بێشکچی، بهشی جوگرافیای فاكهڵتیی ئادابی زانكۆی سۆران، کۆنفڕانسێكی زانستیی نێودەوڵەتیی بهدروشمی: "ڕۆڵی جوگرافیا لەچارەسەرکردنی کێشە هاوچەرخەکاندا، رێكخست كە تیایدا چەند مامۆستایەكی بەشی جوگرافیا لەزانكۆی راپەڕین بەچەند توێژینەوەیەكی زانستی بەشداریان كرد.
هەریەك لەبەڕێزان (پ.ی.د. ساكار محمد حسن) راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین و (پ.ی.د. فاطمة قادر مصطفى) مامۆستا لەبەشی جوگرافیا بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (كفاءة توزيع الخدمات الدينية في مدينة رانية (دراسة في جغرافية الخدمات) بەشداربوون، هەروەها هەریەك لەبەڕێزان (پ.د. طلعت محمد طاهر البوتانى و م.ی. دانا عباس محمد) بەتوێژینەوەیەك بەناونیشانی شیكردنهوهیهكی جوگرافیایی سیاسی بۆ كێشهی تیرۆر له عێراق، بەشداری كۆنفڕانسەكەیان كرد.
هەر لەكۆنفڕانسەكەدا سێ مامۆستای دیكەی زانکۆی ڕاپەڕین كە پێكهاتبون لەهەریەک لەبەڕێزان (پ.ی د.بێستون احمد حسێن) سەرۆکی بەشی جوگرافیا لەزانكۆی راپەڕین و بەڕێزان (م.علی حسن علی و م.ی. هێمن حسێن محمد) بەپێشكەشكردنی توێژینەوەیەک بەناونیشانی (فراوانبونی شاری قەڵادزێ و کاریگەری لەسەر لەناوبردنی زەوی کشتوکاڵی بەبەکارهێنانی Gis،Rs ) بەشداری كۆنفڕانسەكەیان كرد.