مامۆستایەکی بەشى زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی راپەڕین توانی بڕوانامەی (دکتۆرای فەلسەفەی لە زمانی کوردیدا) بە پلەی نایاب بەدەستبهێنێت، لە دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆراکەی، بە ناونیشانی (سینتاپڕاگماتیک لە زمانی کوردیدا) لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢ لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە.
دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەرۆکی تێزەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە، هەروەها وەڵامدانەوەی گشت پرسیارەکان لەلایەن ناوبراوەوە، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی پلەی دکتۆرای فەلسەفە لە زمانی کوردییان بە (م. خۆشناو عەزیز حەمەئەمین) بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:
ــ پ.د. فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی، زانکۆی سلێمانی ــ سەرۆکی لیژنە.
ــ پ.د. سەباح ڕەشید قادر، زانکۆی سەڵاحەددین ــ ئەندام
ــ پ.د. دارا حەمید محەممەد، زانکۆی گەرمیان ــ ئەندام
ــ پ.ی.د. نەوزاد ئەنوەر عومەر، زانکۆی کۆیە ــ ئەندام
ــ پ.ی.د. سەڵاح حەوێز ڕەسوڵ، زانکۆی کۆیە ــ ئەندام
ــ پ.ی.د. عومەر مەحموود کەریم،
زانکۆی کۆیە ــ ئەندام
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەمامۆستا خۆشناو عەزیز دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆراکەیەوە، هیواخوازین هەردەم سەرکەوتوبێت لەکارو پڕۆژە زانستییەکانیداو خزمەتی زیاتری زانکۆمان و گەل و نیشتمان بکات.