University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەكی دەربارەی ناسینەوەی شێرپەنجەی سنگ لەڕێگەی زیرەکی دەستکرد بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆی دەربارەی ناسینەوەی جۆرێكی پێشكەوتوی شێرپەنجەی سنگی لەرێگەی زیرەكی دەستكرد لەگۆڤاری (Clinical Breast Cancer) بڵاودەكاتەوە كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (3.1)ەو لەدامەزراوە زانستییەكانی وەكو سكۆپەس و كلاریڤەیت ئیندێكس كراوە.

 

مامۆستا جەعفەر مەجید پور مامۆستا لەبەشی كۆمپیوتەری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆی بەناونیشانی (HER2GAN: Overcome the scarcity of HER2 breast cancer dataset based on transfer learning and GAN model) لەگۆڤاری (Clinical Breast Cancer) بڵاوكردەوە.
توێژینەوەكە دەربارەی توانای ناسینەوەی جۆرێکی پێشکەوتوی شێرپەنجەی سنگە (جۆری HER2) لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد. سەرەتا بە هۆی کەمی داتای بەردەست لەسەر HER2 ، داتاکان بەمودێلی CGAN بەشێوەی ڕاستەقینە و رەنگاو رەنگ و بەکوالێتی زۆر باش دروستکرانەوەو دواتر بە سود وەرگرتن لە مۆدیلەکانی (deep learning) وێنەکان ناسێنرانەوە. ناسینەوەی ئەم وێنەی دروستکروانەی HER2 بە بەراورد لەگەڵ ئەنجامی توێژەنەوە جیهانی و بەناوبانگەکان، دقەی ناسینەوە باشترو كوالێتی بەرزتری هەبووە.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن:
https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S1526820923002549