University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەربارەی پاراستنی پاشماوە و كەلەپور ناوچە شوێنەوارییەكانی دەڤەری راپەڕین ڕێکخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥-١٠-٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ و شارەزایانی بواری كەلەپور و ناوچە شوێنەوارییەكان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی (Munster)ی ئەڵمانی و زانكۆی (Pisa)ی ئیتاڵی، وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەربارەی پاراستنی پاشماوەو كەلەپور لەناوچە شوێنەوارییەكانی دەڤەری راپەڕین رێكخست.

لەسەرەتای وێركشۆپەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی راپەڕین وتەیەکی پیشکەشکرد: تیایدا ئاماژەی بە گرنگی ڕێکخستنی چالاکییەکە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زانستی کرد لەپێناو پاراستنی پاشماوە و كەلەپور ناوچە شوێنەوارییەكان بەگشتی و دەڤەری راپەڕین بەتایبەتی، هەروەک وتیشی پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنورەکە ڕیکاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی پاشماوەی ناوچە شوێنەوارییەكان .
دواتر (ئارام پیرۆت احمد) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری راپەڕین، بابەتێكی بەناونیشانی (کاریگەری ناوچە شوێنەوارییەکان لەسەر گەشتوگوزار) پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
پاشان لە پانێڵی یەکەمی وێركشۆپەکە سێ سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن (prof.Dr.Jesper Eidem) لە (University of Pisa) بەناونیشانی (Gone with the Water: Flooded heritage and second-phase archaeological salvage In the Rania Plain) پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن (Prof. Dr. Florian Janoscha Kreppner) لە (University Munster ) بەناونیشانی (Threats and Damage to Cultural Heritage in the Peshdar Plain as exemplified by the Archaeological Excavations In Galat-i Dinka and Gird-i Bazar.) پێشکەشکرد، پاشان سیمیناری سێیەم لەلایەن هەردوو توێژەر (Matteo Merlino University of Pisa، Jitte Waagen University of Amsterdam) بەناونیشانی (Before the Flood and (hopefully) After the Covid The life of the communities of Rania plan before the Dokan Dam) پێشکەشکرا.
پاشان لە پانێڵی دووەمی وێركشۆپەکە دوو سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن توێژەر (Miss. Rukhsar Ramadhan) بەناونیشانی (Protection of Archaeological sites from Tourism; now and future action plans) پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری کۆتایی وێرکشۆپەکە لەلایەن (Mr. Ibrahim Mohammed) بەناونیشانی (Role of Security in Protecting Archaeology and Cultural Heritage) پێشکەشکرا.

بەگفتوگۆ و سەرەنجی ئامادەبوان دەربارەی تەوەرەکان و وەڵامی توێژەران کۆتایی بە کارەکانی وێركشۆپەکە هێنرا .