University of Raparin Logo

لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێک دەربارەی دەروونساغی ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، لە رۆژی جیهانی دەروونساغیدا سیمپۆزیۆمێکی بە ناونیشانی (دەروونساغیت لەپێشینەیە) ڕێکخست.

لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا بەڕێز (پ.ی.د. جمال علی عمر) وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی پێشکەشکرد.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا سێ سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن (د.ڕووخسار محمد عمر) بە ناونیشانی (ئەو فاکتەرانە چین کاردەکەنە سەر دەروونساغیمان) پێشکەشکرا. دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن (م.ی. سالار عمر عبدالقادر) بەناونیشانی (دروستی دەروونی و نیشانەکانی) پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری سێیەم و کۆتایی لەلایەن (م.ی. هەڵات عبدالواحید احمد) بەناونیشانی (پەروەردەکردنی منداڵێکی خۆڕاگر) پێشکەشکرا.

بە گفتوگۆ و سەرەنجی ئامادەبوان لەسەر تەوەرەکان و بەخشینی بڕوانامەی بەشداریکردن بە توێژەران کۆتایی بە کارەکانی سیمپۆزیۆمەکە هێنرا.