ئەمڕۆ یەک شەممە ١٥/ ١٠ / ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد)، سەنتەری ئەکادیمیایی هواوی لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی و سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی بە ناونیشانی ( Opening Doors to Tech Careers: Introduction to Huawei ICT Academy) بۆ خوێندکاران رێکخست.
لەسەرەتای وێرکشۆپەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینی پێشکەشکرد و باسی لە گرنگی و بایەخی ئەکادیمیای هواوی بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین کرد.
پاشان وێرکشۆپەکە کە لەیەک پانێڵ و دوو سیمینار پێکهاتبو كە لەلایەن (م.ی. هیوا احمد عزیز) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەم لەلایەن (م. ی. هونەر ابوبکر احمد) بەناونیشانی ( (Introducing the Huawei ICT academy: Your Path to ICT Excellence پێشکەشکرا، سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز (جمال نوری احمد) بە ناونیشانی ( Huawei ICT Competition 2023 – 2024 ME & CA) پێشکەشکرا.
لەکۆتاییدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بە بەشداربوانی وێرکشۆپەکە بەخشرا.