مامۆستایەکی بەشى زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆراکەی، بە ناونیشانی (كۆمەڵناسیی ڕۆمانی كوردی بەپێی بۆچوونی لوسیان گۆڵدمان "باشوری كوردستان 1991-2003") ڕۆژی دووشەممە (23-10-2023) لە فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران، بڕوانامەی (دکتۆرای فەلسەفەی لە ئەدەبی کوردی)دا بەدەستهێنا.
دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەرۆکی تێزەکە، لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی پلەی دکتۆرای فەلسەفە لە ئەدەبی کوردیدا بە (بارزان عەلی پیرۆت) بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:
ــ پ.د. پەخشان سابیر حەمەد، زانکۆی سۆران ــ سەرۆکی لیژنە.
ــ پ.د. سیروان جەبار ئەمین، زانکۆی سۆران ــ ئەندام.
ــ پ.د. ئازاد عەبدولواحید كەریم، زانکۆی كەركوك ــ ئەندام.
ــ پ.د. موحسین ئەحمەد عومەر، زانکۆی سەڵاحەدین ــ ئەندام.
ــ پ.ی.د. ڕەمەزان حەجی قادر، زانکۆی دهۆك ــ ئەندام.
ــ پ.ی.د. هەژار ئەحمەد عەبدولغەفور، زانکۆی سۆران ــ ئەندام و سەرپەرشت.
بەناوی سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەمامۆستا (بارزان عەلی پیرۆت) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆراکەیەوە، هیواخوازین هەردەم سەرکەوتوبێت لە کار و پڕۆژە زانستییەکانیدا و خزمەتی زیاتری زانکۆمان بکات.