ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و بەڕێز (د. رەهێڵ فەرەیدون) بریكاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێز(هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین و بەڕێز (د. دیار ابراهیم رمضان) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین وئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حكومی و ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی و خوێندکارنی زانکۆ، دووەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆلێژی پەرستاری لە زانكۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ هەردوو زانكۆی مازۆڤیان ئەكادیمی و زانكۆی پۆیسلانسكی پۆڵەندی، بەناونیشانی “فێرکردنی پەرستاری و چاودێری تەندروستی؛ دۆخی ئێستا و داهاتووی کارکردن” ڕێکخرا.
لەسەرەتای كۆنفڕانسەكەدا، وتاری وەزارەتی خوێندنی خوێندنی باڵا و سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) پێشكەشكرا: تیایدا بەگرنیگەوە باسی لە کارنامەی كۆنفڕانسەكەی كرد و سوپاسی هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین وگشت ناوەندە تەندروستییەکانی سنورەکەی کرد کە بەردەوام هەماهەنگ و پاڵپشتی زانکۆی ڕاپەڕینن لە بواری کرداری، هەروەها سوپاسی توێژەرانی ناوخۆیی و هەردوو زانكۆی مازۆڤیان ئەكادیمی و زانكۆی پۆیسلانسكی پۆڵەندی كرد کە بەشداربوون لە كۆنفڕانسەكەدا.
پاشان وتاری وەزارەتی تەندروستی لەلایەن بەڕیز (د. رەهێڵ فەرەیدون) بریكاری وەزارەتی تەندروستی پێشکەشکرا، دواتر بەڕێز (د. دیار ابراهیم رمضان) بەڕێوەبەری گستی تەندروستی ڕاپەڕین وتەیەکی پێشکەشکرد.
جێی ئاماژەیە، کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و تیایدا (١٥) توێژینەوە لەلایەن توێژەرانی ناوخۆیی و بیانی و هەردوو زانکۆی مازۆڤیان ئەكادیمی و زانكۆی پۆیسلانسكی پۆڵەندی لەبواری پەرەپێدانی زانستی پەرستاری و لێهاتویی پەرستاران پێشکەشکران .
هەروەک کۆنفرانسەکە، بە سپۆنسەری (نەخۆشخانەی کوردستان و شاری پزیشکی ڕانیە و نەخۆشخانەی هەرێم و شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە و نەخۆشخانەی ئاسیای نێودەوڵەتی ) ڕێکخرابوو.
لەکۆتایی کۆنفرانسەکەدا، بڕیاردرا کە دەرئەنجام و ڕاسپاردەکان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گستی تەندروستی ڕاپەڕین و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێن بە مەبەستی کار لەسەر کردنیان و گەشەپێدانی لێهاتوویی پەرستاران لە هەرێمی کورستان .
بە بەخشینی بڕوانامەی بەشداربون بەسەر توێژەراندا کۆتایی بە کارەکانی کۆنفرانسەکە هات.