ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦/ ١٠/ ٢٠٢٣، دوابەدوای لێکتێگەیشتنی زانکۆی راپەڕین لەگەڵ زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک، ستافێكی بەشی فیزیا لەزانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد .
ئامانج لە سەردانەکە جەختکردنەوە بوو لەسەر هاوکاری دوولایەنە لە ڕووی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەروەها وابڕیارە بە هاوکاری هەردوولاو لەئایندەیەکی نزیکدا وێرکشۆپێک لەسەر زانستی نانۆ و پێشکەوتنەکانی ئەم بوارە لە زانکۆی راپەڕین ئەنجامبدرێت.