لەپەراوێزی دووەم کۆنفڕاسی نێودەوڵەتی کۆلێژی پەرستاری كە لە رۆژانی ٢٣ - ٢٤ /١٠/ ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو کۆبونەوەی سەرجەم ڕاگرەکانی کۆلێژی پەرستاری کە ٢٠ کۆلێژە لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ڕاپەرین بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكەدا چەندین تەوەری گرنگ سەبارەت بە خوێندنی پەرستاری و کاری پەرستاری لە عێراق تاوتوێكران، بۆ ئەوەی خوێندن و پیشەی پەرستاری لە تەواوی عێراق بە جۆرێک بێت کە وەڵام دەرەوەی پێداویستیەکانی هاونیشتیمانیان بێت.
لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردا کاربکرێت بۆ کردنەوە و زیادکردنی پسپۆڕی ورد و تایبەتمەند لە خوێندنی پەرستاری.
هەرەوها درعی رێزلێنان و سوپاس پێزانین لەلایەن سەرۆکی لێژنەی راگرەکانی پەرستاری عێراق (پ.د. علی کریم) بەخشرا بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. پەیمان ڕەمەزان احمد) و ڕاگری کۆلێژی پەرستاری (پ.ی.د.ڕێبوار ارسلان محمد) بۆ میوانداریکردن و بەئەنجام گەیاندنی کۆبونەوەی ڕاگرەکانی کۆلێژی پەرستاری عێراق لە زانکۆمان.